AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ٠٩:٢٢

قاڵیباف:

ئێران خۆی ئامادە کردووە بۆ کاردانەوەی شێتانەی ئیسڕائیل

ئێران خۆی ئامادە کردووە بۆ کاردانەوەی شێتانەی ئیسڕائیل

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: خۆمان بۆ ئەگەری شێتی ڕژێمی زایۆنی ئامادە کردووە و وەڵامی داهاتوومان بۆ ئەگەری دەستدرێژییەکان لە ئاستێکی زۆر جیاوازدا دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرۆکی پەرلەمانی ئێراۆ ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ستەمکاران و شەڕخوازان کە تاکە هێزیان هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییە، لە ترسدا لەرزین و گەلانی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان خۆشحاڵ و هیوادار بوون.

وتیشی: بێگومان ڕژیمێک کە بوون و مانەوەی خۆی لە مەترسیدا ببینێت، ڕەنگە بیر لە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی پێشووی خۆی بکاتەوە و هێرش بکاتە سەر خاکی پیرۆزی ئێران، بەڵام پێویستە بزانێت کە ئێمە خۆمان بۆ ئەم شێتییە ئەگەرییەی ئەو ئامادە کردووە .

ڕاشیگەیاند: ئێمە پلانێکی چاوەڕواننەکراومان بۆیان داڕشتووە و وەڵامدانەوەی داهاتوومان بۆ ئەگەری دەستدرێژییەکان لە ئاستێکی زۆر جیاوازدا دەبێت و ئەگەر ئەم ڕژێمە هێرش بکاتە سەر ئێران، بە دڵنیاییەوە بەرەو ڕووخان دەڕوات و ئێمەش ئامۆژگاری ئەمریکا دەکەین. وەک لایەنگری ئەم دەسەڵاتە، سەگە هارەکەی توندتر ببەسێتەوە تا نە زیان بە خۆی بگەیەنێت و نە خاوەنەکەی بخاتە کێشەیەکی گەورەوە.

News ID 52027

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha